بەرێزان کاک عەبدوڵای موهتەدی و کاک عومەر ئیلخانیزادە. بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیر و پێشمەرگەکانی هەردوو بەشی کۆمەڵە
بابەت: پێرۆزبایی یەکبوونەوەی کۆمەڵە.
پیڕۆزبایی ئەنجوومەنی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بەکگرتنەوەی Ú¾ەردوو بەشی کۆمەڵە.
بەرێزان کاک عەبدوڵای موهتەدی و کاک عومەر ئیلخانیزادە.
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیر و پێشمەرگەکانی هەردوو بەشی پێشووتری کۆمەڵە.
زۆر بە خۆشحاڵیەوە هەواڵی بە یەکبوونەوەی هەردوو بەشی کۆمەڵە، لە ژێر ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانمان، پێگەیشت.
بەو هەواڵە هەموو دڵسۆز و خەمخۆرێکی گەلە وڵاتداگیرکراوەکەمانتان خۆشحاڵ کرد.
وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: کە پارتێکی نەتەوەیی و یەکڕیزییخوازی گەلەکەمانە بە گشتی و خۆرÚ¾ەڵاتی نیشتیمان بە تایبەتی، بە بیستنی ئەو Ú¾ەواڵە زۆر شادمان بووین.
بەو بۆنە خۆشەوە: پێرۆزبایی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان! ئاراستەی تەکتەکی ئێوەی بەڕێز و گشت پێشمەرگە و کادیر و سەرکردایەتی، و بنەماڵەی سەربەرزی شەÚ¾یدان و بەندییە سیاسییەکانی، Ú¾ەردوو بەشی بە یەکبوونەوەی کۆمەڵە دەکەین.
بە جێگەیاندنی ئەو ئەرکە نەتەوەییە لەم کاتە گرنگەدا کە گەلەکەمان و گشت گەلانی بندەست، لە نێو شۆرشێکی سەرتاسەریدان، بۆ ڕزگاریی لە ژێر چنگی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی ئێران. مێژووییەیەکی پڕ لە شانازیتان بۆ گەلەکەتان و حیزبەکەتان، و بەتایبەتتر: بۆ بنەماڵەی شەهیدەکانتان تۆمارکردووە.
جارێکی دیکە پیڕۆزبای و خۆشحاڵی خۆمان لەو پێوەندییەدا ڕادەگەیەنین.
بەڕێزەوە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣٠ ی خەزڵوەری ٢٧٢٢ ی کوردی. بەرامبەر بە ٢١ / ١١ / ٢٠ ٢٢ ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©