لە شاری جوانڕۆ چەندین ناوچەی دیکەی کوردستان بە دەیان شەهید و سەدان بریندار هەیە
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە درێهژەی شۆرشە مەزنەکەی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، لە ماوەی ٤٨ کاتژمیری پێشوودا، چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرا
لە شاری جوانڕۆ چەندین ناوچەی دیکەی کوردستان بە دەیان شەهید و سەدان بریندار هەیە
لە درێهژەی شۆرشە مەزنەکەی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، لە ماوەی ٤٨ کاتژمیری پێشوودا، چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئێرانی داگیرکەر بە تووندی گەمارۆ درابوون. لە ئاکامدا بە دەیان شەهید و سەدان برینداری لێکەوتووەتەوە.
لە دوێنێ شەوە تا بەرە بەیانی ئەمڕۆ شاری جوانڕۆ خڵتانی خوێنکراوەو بە دەیان کەس شەهید و بریندار هەیە. هێزەکانی رێژیم لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەی خەڵکی جوانڕۆ، لە گۆڕستان کە ٦ شەهیدیان بە خاکسپاردبووە. دیسانەوە بە دۆشکە تەقەی ڕاستەخۆی لە خەڵکەکە کردووە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا ٣ شەهیدی نوێ و ١٥ بریندار هەیە. بریندارەکان لە ناو ماڵەکان بە ناچاری چارەسەر دەکرێن.
بێجگە لە جوانڕۆ هەر ئەم بەیانییە لە زۆربەی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو مانگرتن و شۆرش درێژەی هەیە و هەواڵی دڵتەزێن بەردەوام بڵاو دەکرێنەوە.
2022/11/21 10:32:48
2 ساڵ و 12 کاتژمێر و 19 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : لە,درێهژەی,شۆرشە,مەزنەکەی,خۆرهەڵاتی,نیشتیمان،,لە,ماوەی,٤٨,کاتژمیری,پێشوودا،,چەندین,شاری,ڕۆژهەڵاتی,کوردستان,لە ,لایەن,هێزەکانی,ئێرا