بەرە بەیانی ئەمڕۆ ١٤ / ١١ / ٢٠ ٢٢. هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. بە مووشەک (هاژەک)ی دووهاوێژ، درۆنی تەقینەوە، بنکەو بارەگاکانی هەر
ئێران دیسانەوە ئێران بە مووشکەو درۆن پەلاماری بنکەو ئۆردوگای پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دایەوە.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ ١٤ / ١١ / ٢٠ ٢٢. هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. بە مووشەک (هاژەک)ی دووهاوێژ، درۆنی تەقینەوە، بنکەو بارەگاکانی هەر یەک لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ناوچەکانی کۆیەو زرگوێزی بۆمبارانکرد. کە تا ئێستا ٢ پێشمەرگەی شەهید و ٨ بریندار لە نەخۆشخانەکانی باشووری کوردستان تۆمارکراون، هەروەها ژنێکیش کە نەخۆشی دڵی هەبوو، لە بەر زۆری دەنگی هاژەکەکان، لە نەخۆشخانەی کۆیە گیانی دەستداوە.
ڕێژیمی ئێران 2 مانگ پێش لە 28 سەپتەمبەر چەندین بنکەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بۆمبارانکرد، کە تێیدا بە دەیان پێشمەرگەو خەڵکی مەدەنی شەهید کران و زۆربەی بنکەی تەندرووستی و قووتابخانەکانیان تێکدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە بەردەوامە جینایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، بۆ سەر بنکەو بارەگای پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و پێشێلکارییەکانیان بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان ©