ە بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و بەڕێزان ئاهورا هەورامی و وریا ساڵحزادە جێگرانی سەرۆکی گشتی، و ١١ کەسی دیکە لە
کۆبوونەوەی گشتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی کۆمیتەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.
ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٤ / ١٠ / ٢٠ ٢٢ زاینی، بە بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و بەڕێزان ئاهورا هەورامی و وریا ساڵحزادە جێگرانی سەرۆکی گشتی، و ١١ کەسی دیکە لە ئەندامانی گشتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک، و بە بەشداری بەرپرسی بەشێک لە کۆمیتەی وڵاتانی دەرەوەی پارتی سەربەستیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژی بەڕێوە چوو.
١ / دەستپێکی بەرنامەو لایەن بەڕێوەبەری کۆبوونەوە کاک دڵشاد پەروانە، بە پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خوولەکێک بێدەنگی بۆ گشت شەهیدانی کوردستان، بە تایبەت شەهیدانی شۆرشی نۆێی خۆرهەڵاتی نیشتیمان، و بەخێرهاتنی بەشداران و خوێندنەوەی خاڵەکانی کۆبوونەوە، دەستی پێکرد.
٢ / بەڕێز باوەجانی ڕاپۆرتێکی لە سەر کار و تێکۆشانی دێپڵۆماسی و سیاسی و میدیایی و ڕێکخستنی لە ماوی نزیک بە مانگێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە ڕووداوەکانی ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی کرد. بە گشتی بەشدارانی کۆبوونەوە خۆشحاڵبوون لەوەی کە پارتەکەمان، سەرەڕای چەندین کۆسپی جۆراوجۆر، بەڵام لەو ماوە کورتەدا توانیوێتی بە دەیان دیداری دێپڵۆماسی و لێودوان و نووسین بۆ میدیا گرنگەکانی جیهانی، بەشداری چالاکانەی ئەندامانمان لە خۆپێشاندانەکانی دەرەوەی وڵات، و هەروەها بەشداری لە چالاکییە مەدەنیەکانی ڕێکخستنەکانی ناوخۆی وڵاتمان، بەو خاڵانەی سەرەوە ئەرکی سیاسی و نەتەوەیی خۆی، لە ئاست ئەو دۆخەی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جێبگەیەنێت.
٣ / لەو کۆبوونەوە ڕاوێژییەدا کە ٣ کاتژمیری خایاند، لە پاش تاوتۆیکردن و شرۆڤەکردن لە سەر گشت خاڵەکانی دیاریکراو. کە ڕاو بۆچوونی گشت ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەشێک لە بەرپرسانی کۆمیتەی وڵاتانی دەرەوە،ی بۆ وەرگیرا. لە پێوەندی بە پرسی هەنووکەییی خۆپێشاندانەکان و ئەو شۆڕشە جەماوەریە کە لە خۆرهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بە گشتی سەریهەڵداوە. بۆچوونەکانی کۆبوونەوە لە سەر چۆنیەتی بەشداریکردن و ڕاوبۆچوونی پارتەکەمان لەو بوارەدا، چی لە ئاست دەرەوەی وڵات و چی لە ئاست ناوخۆیی وڵات. لە کۆتاییدا بە دەنگی زۆرینە. چەند بڕیاڕێک بۆ شێوەی کاری داهاتووی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ئاست ڕووداوە هەنووکەیەکان، و ئەگەرەکانی گۆڕینی ئەو ڕێژیمە و خۆ ئامادەکردن بۆ کاردی دهاتوومان، پەسەند کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٥ / ١٠ / ٢٠ ٢٢
پارتی سهربهستیی کوردستان ©