کوشتن، شه‌هیدکردنی به‌ناهه‌قی ژیانی ئه‌مینی ته‌نها له‌لای ئاخونده‌کانه‌وه ڕه‌وایه‌تی هه‌یه پاساوی هه‌یه.
هه‌تا دیت لیشاوی خۆپێشاندانه‌کان، ناڕه‌زایه‌تی له ئێران زیاتر ده‌بن. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئاخوندی کۆماری بهتو سێداره ، یه‌که‌م قسه‌ی له‌باره‌ی شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی، کچه کورده کرد، که له‌لایه هێزه تێرۆریسته‌کانی ڕژێم له تاران شه‌هیدکرا و ده‌نگدانه‌وه و کاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوادا هات و ڕه‌وشی ئێرانی به گشتی شێواندووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران درێژه‌یان هه‌بوو. عه‌لی خامه‌نه‌یی ئاخودنی تێرۆریست نه‌یتوانی خۆپێشاندان هێوربکاته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه، بوێری خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لات، کۆماری ئاخونده‌کانی هێناوه‌ته له‌رزه. به‌جۆرێک زۆر له ده‌سه‌لاتدارانی ڕژێم به‌ره‌و ڕووسیا و سووریا ههڵاوتوون. به‌شێکی زۆر له بنه‌ماڵه‌ی ئاخونده‌کان به‌ره‌و سووریا به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ولاتیان جێهێشتووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش خۆپێشاندان به‌رده‌وامه و کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژێم کۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه. بوێری خه‌لکی ڕاپه‌ڕیوو جیهانی سه‌رسام کردووه.
شه‌هیدکردنی ژینا ئه‌مینی کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له کوردستانی ڕۆژهه‌لات و ئێران دروستکردووه، کوردستانیانی به وتنه‌وه‌ی ژن، ژیان ئازادی به ده‌نگی زوڵالی خۆیان هاوار ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان.
هاوکات، ژینا ئه‌مینی بۆته سه‌رهه‌لدانی مێژووی گه‌لی کوردستان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©