بە دەستدرێژی گوولەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ڕێژیمی پیاوێکی بە تەمەنی سەلاسی باوەجانی( حەمە فەرەج ڕەحیمی) تاوگۆزی شەهید کرا.
بە دەستدرێژی گوولەی ڕاستەخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانی داگیرکەر، پیاوێکی بە تەمەنی سەلاسی باوەجانی( حەمە فەرەج ڕەحیمی) تاوگۆزی شەهید کرا.
ڕۆژی ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ١ ی ئۆکتۆبەری ٢٧٢٢ی کوردی. لە پاش نوێژی نیوەڕۆ حەمە فەرەج ڕەحیمی تاوگۆزی خەڵکی گووندی ڕەخەوی سەر بە سەلاسی باوەجانی. کە لە گووندی شێخ سێڵە بەرەو گووندی ڕەجەوی دەگەڕێتەوە. زۆر بە داخەوە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەو ئۆتۆمبیلە دەدرێتە بەر دەسدرێژی گوولەی هێزەکانی ئێرانی داگیرکەر لە بازگەی شێخ سێڵە، مخابن هەر لەوێ کاک حەمە فەرەج شەهید دەبێت.
بە گۆێرەی زانیارییەکان تا ئێستا بکووژانی کاک حەمە فەرەج لێپرسینەوەیان لێنەکراوە. و هیزەکانی ڕێژیمیش دەیانەوێ بە بیانوو سینارێوی ناڕاستەوە دۆزیەکەی بەلاریدا ببەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©