هەر چەند ساڵ جارێک وێنەی کارەساتەکانی سەر کوردستان دەبێت بە وێنەی ساڵ
عارف باوەجانی
مخابن هەر چەند ساڵ جارێک، بە هۆی پەلامارو بۆمبارانی داگیرکەرانی کوردستان، وێنەی کارەساتێکی کوردستان دەبێتە وێنەی ساڵ.
هەر چەند ساڵ جارێک وێنەی کارەساتەکانی سەر کوردستان دەبێت بە وێنەی ساڵ.
مخابن هەر چەند ساڵ جارێک، بە هۆی پەلامارو بۆمبارانی داگیرکەرانی کوردستان، وێنەی کارەساتێکی کوردستان دەبێتە وێنەی ساڵ، و لە سەر ڕۆژنامەو شاشەی وڵاتانی زلهێز، وڵاتانی بە ناو پشتیوانی مافی مرۆڤ دەدرەوشێتەوە. بەڵام سەد مخابن هەرگیز سۆزێک لە ناخی ئەو وڵاتانە درووست نەبوو، کە هەنگاوێک بە مەبەستی پشتیوانی بۆ ڕزگاڕی یەکجاریی ئەم گەلە بندەستە بنڕێت.
وایان لێکردووین کە باسی سەربەخۆیی بۆ گەلەکەی خۆمان دەکەین، هەر لە ناوخۆمان ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی یەکپارچەیی ویستی ئێرانی ڕووبەڕوومان دەبنەوە و تاوانبارمان دەکەن بە تێکدەر و ئاژاوەگێڕ. نازانم بۆ مڕۆڤ باسی مافەڕەواو درووستەکەی گەلەکەی خۆی بکات، بە خراپ و تێکدەر ناوی دەهێنرێت.
شۆرش بە دوای شۆرش، گۆڕینی ڕێژیمەکانی یەک لە دوایی یەک، هەر دەگووترێت جارێ باسی سەربەخۆیی کوردستان مەکەن و کاتی نەهاتووە و لێی گەرێن بۆ دواڕۆژ. دوارۆژەکانیش دیتوومانە کە چۆن سوپای وڵاتە تازەکە پەلاماری کوردستانی داوە.
بە دیتنی ئەم وێنە خەماوییانە کە جیهان دەهەژێنێت، پێویستە ناخی خۆشمان بهەژێنێت، لەوەی کە تەنیا بیر لە سەربەخۆیی یەکجاری بکەینەوە.
ڕووداو کارەساتەکان زۆر لەوە گەورەتر بووە، کە لە پێناو درووشمی بچووکتر بە سەرماندا هاتووە، کە دەبینین بە مۆدێڕینترین چەک و مووشەک بۆمبارانکراوین. دڵنیابن لە بەرزکردنەوەی درووشمی سەربەخۆیی یەکجاریی، سزاکان لەوە زیاتر نابن.
با هەموومان بە کردار و یەکدەنگ بڵێن نەفرەت لە داگیرکەر و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی یەکجاری..
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣٠ سەپتەمبەری ٢٠ ٢٢
2022/09/30 10:15:18
2 ساڵ و 1 مانگ و 12 کاتژمێر و 48 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : مخابن,هەر,چەند,ساڵ,جارێک،,بە,هۆی,پەلامارو,بۆمبارانی,داگیرکەرانی,کوردستان،,وێنەی,کارەساتێکی,کوردستان,دەبێتە,وێنەی,ساڵ.