راپەرینی ژینا لە ماوەی دوو حەوتووی خۆی دا ترسێکی زۆری خستۆتە ناو دڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران. کاربەدەستانی رژێمی کۆماری
راگەیەندراوی هاوبەشی پارتی سەربەستی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی و درێژەدانی راپەرینی ژینای کوردستان.
هاونیشتمانیانی کۆڵنەدەر
خەڵکی ڕاپەڕیوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
راپەرینی ژینا لە ماوەی دوو حەوتووی خۆی دا ترسێکی زۆری خستۆتە ناو دڵی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران. کاربەدەستانی رژێمی کۆماری ئیسلامی کەوتونەتە پەلەقاژە و وەک گورگی هاریان لێهاتووە و هەوڵی تەواوی خۆیان دەدەن کە ئەم راپەرینە تێک بشکێنن. یەکێک لە هەوڵەکانی کاربەدەستانی رژیم ئەوەیە کە دەیهەوێ راپەرینی ژینا پەیوەست بکات بە بوونی رێکخراوە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. هەربۆیە بێ بەزەییانە پەلاماری موشەکی دەکاتە سەریان و هیوادارە کە بەم کردەوە جەنایەتکارانە و شەهید کردنی کۆمەلێک مرۆڤی بێتاوان و نیشتمانخۆشەویست کۆتایی بە راپەرینی ژینا بۆ ژیان و ئازادی بێنێت. رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ ئەوە باش بزانێت کە خەڵکی ڕاپەریوی رۆژهەڵات راپەریون بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین. راپەریون دژی ٤³ سال گرتن و کوشتن، راپەریون دژی دەسەڵاتی بێ بزەیی کاربەدەستانی رژێم.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستی کوردستان وێڕای دەربرینی هاوخەمی دەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ئازادی کوردستان، کۆمەلەی شۆرشگیر و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کەسوکاری شەهیدانی ئەم پەلامارە موشەکیەی رژیم، پشتیوانی دەکەین لە داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵات بۆ مانگرتنی گشتی لە رۆژی شەممە ¹ خەزەڵوەر دا.
هاونیشتمانیانی کۆڵنەدەر. زاڵبوون بەسەر ٤³ ساڵ ژینی نەگبەتی و گرتن و کوشتن لە گرەوەی دریژەدان بە راپەرین و مانگرتن دایە. درێژەدانی راپەرین یانی کۆتایی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرکەوێ راپەرینی ژینا بۆ ژیان و ئازادی
سڵاو لە شەهیدانی راپەرین و پەلامارە موشەکیەکەی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران
بروخی کۆماری ئیسلامی ئێران
رزگار و سەربەخۆ بێت کوردستان
²٠ ²²٠ ¹²¹
پارتی سهربهستیی کوردستان ©