ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 6 ره‌زبه‌ر 2722، نزیکه‌ی کاتژمێر 10 به ناوه‌ندی کاتی هه‌وڵێر، ڕژێمی ئێران به چه‌کی قورس هێرشی کرد.
ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو، موشکه‌ی ڕێگه‌پێنه‌دراو، به درێژایی ده‌یان بۆ سه‌د کیلۆمه‌تر له قووڵایی باشووری کوردستان هێرشی کرده سه‌ر بنه‌که و ناوه‌نده‌کانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له‌و هێرشه‌دا بۆ سه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، زۆر به‌داخه‌وه زیانی گیانی و مادی به خه‌ڵکی سیڤیل گه‌یاندووه.
هێرشی ڕژێم، بۆ شاردنه‌وه کرده‌وه‌ی جنایاتکاری سوپاسی پاسدارانه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو له سه‌رجه‌م شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گه‌لانی دیکه‌ی ئیران. شۆڕشی خه‌ڵکی وهزاڵهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان فشارێکی سه‌رتاسه‌ری بۆ سه‌ر ڕژێمی ئێران چێکردووه، ئه‌وه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ نه‌ریتی شکستخواردی ڕژێمی ئاخوونده‌کان له ئێران به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو، خه‌ڵکی قاره‌مان و خۆنه‌ویستی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
هێرشی ڕژێمی ئێران، سوپای پاسدارانی به تێرۆرسیت ناسراو، هێمای شکست‌خواردووی ڕژێمه له نێوخۆی وڵات.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێرشی ڕژێم بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌رده‌وامه...
ئه‌م هه‌واڵه نوێ ده‌کرێته‌وه
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©