بە بۆنەی یادی٧٦ ساڵەی پارتە تێکۆشەرەکەتان: بە نوێنەرایەتی گشت سەرکردایەتی و ئەندامان و هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆ
ڕێکەوت: ١٣/ ٨ / ٢٠ ٢٢ هەولێر.
بەڕێز جەنابی سەرۆک کاک "مەسعود بارزانی"
بەڕێزان: گشت ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیر و تێکۆشەرانی پارتی دێموکرات.
سڵاوی پارتی سەربەستیی کوردستانتان لێ بێت.
بە بۆنەی یادی٧٦ ساڵەی پارتە تێکۆشەرەکەتان: بە نوێنەرایەتی گشت سەرکردایەتی و ئەندامان و هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی، و گشت ئێوەی نیشتیمانپەروەر لە (پارتی دیمۆکراتی کوردستان) دەکەین.
پارتە تێکۆشەرکەتان دەچێتە نێو ٧٦ ساڵ لە تەمەنی خەباتی پڕ لە هەوراز و نشێو. کە لەو مێژووەدا لەگەڵ دەیان ڕووداوی نەخوازراو ڕووبەڕوو بوونەتەوە، بە دەیانجار تووشی پەلامار و گەلەکۆمەو پیلانی مەترسیداری دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان بوونتەوە. بەڵام بە سەر ئەو هەموو ڕووداوانەدا زاڵبوون و لە سەر پێی خۆتان بە سەرکەتووانە ماونەتەوە، و بوونەتە ئەزموونی مێژووی گەلێکی وڵاتداگیرکراو لە خۆرهەڵاتی ناڤیندا.
هەنگاوی مێژوویی خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، سەرەڕای ئەو هەموو کۆسپ و تەگەرانە، بوونەتە بەشێک لە کولتوری مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان، بە سەرۆکایەتی و لێزانی ڕێبەر ومەرجەعی بە توانا کاک مەسعود بارزانی.
لەم ئان وساتەدا کە یادی ٧٦ساڵەی پارتەکەتانە، دۆخی سیاسی ئێراق بەرەو ئاڵۆزییەکی خراپی ناوخۆیی دەچێت، ئەو دۆخەش تا ڕادەیەک کاریگەریی لە یەکڕیزی ناوخۆیی ماڵی کوردستانیانی باشووری وڵاتمان کردووە. بەو هیوایە هەوڵی بەپەلە بدرێت بۆ چارەسەری کێشەکان، و هەنگاوی گرنگ بۆ بە دەستهێنانی لانیکەمی کۆنفیدراڵی باشوورمان بدرێت.
جارێکی دیکە یادی٧٦ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، لە سەرۆک و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و کادیر و پێشمەرگەکانی پیرۆزبێت.
عارف باوەجانی. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٠ ٢٢ی کوردی. ١٣/ ٨ / ٢٠ ٢٠ ی زاینی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©