ئیبراهيم برۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی لە سوریا(ENKS ) . ونوێنەری شاندی دیالۆگی کوردی لە ناو ئوپۆزسیۆنی سوریا لە ژن
حیزبی یهکیتی کوردستانی - سووریا - سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
لە ڕێکەوتی ٨/ ٨ / ٢٠ ٢٢ شاندێکی حیزبی یهکیتی کوردستانی - سوریا . کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان. ئیبراهيم برۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی لە سوریا(ENKS ) . ونوێنەری شاندی دیالۆگی کوردی لە ناو ئوپۆزسیۆنی سوریا لە ژنێڤ و ڕیاز. نەواف ڕەشيد ئەندامی لێژنەی سیاسی حیزبی يەکێتي کوردستاني - سوريا و نوێنەری حیزبی ناوبرا لە هەرێمی کوردستان. ئیسماعيل ڕەشيد، ئەندامی لێژنەی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن.
سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان لە شاری هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان کرد.
لە لایەن سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و یاوەرانی کە بریتی بوون لە بەڕێزان: سۆران کرماشانی و نژاد مەریوانی کارگێڕانی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، و سەریاس ئەحمەدی یاریدەری پێوەندییەکان، بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو دیدارە سیاسییەدا، باسێکی گشتی لە سەر دۆخی ئێستای ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان دوولایەنە شڕۆڤەو تاوتۆی لە سەرکرا. پاشان ئاماژە بە چەند ئەرکێکی دوولایەنەی دێپڵۆماسی کرا، بە مەبەستی بە نێونەتەوەیی کردنی زیاتری دۆزی گەلەکەمان.
هەردوو لایەن پێداگربوون لە سەر پەرە پێدانی پێوەندییەکانیان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
کوردی. ١٧ی گەلاوێژی ٢٠ ٢٢ی کوردی. ٨ / ٨ / ٢٠ ٢٢ی زاینی
بۆ دیتتنی وێنەی زیاتر کرتەی ئێرا بکە. بۆ دیتنی وێنەی زیاتر لە ناو فایسبووک کرتەی ئێرا بکە
پارتی سهربهستیی کوردستان ©