بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان. وڵاتمان خاک زێدی گشت ڕۆڵەیەکی کوردستانە، و نامۆیە بۆ سوپای داگیرکەران.
هاودەردی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە دەستبەسەردا گرتنی پۆلێک پێشمەرگەی کۆمەڵە.
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان. وڵاتمان خاک زێدی گشت ڕۆڵەیەکی کوردستانە، و نامۆیە بۆ سوپای داگیرکەران.
بەداخەوە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٤ / ٧ / ٢٠ ٢٢ زاینی. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە شێوەی فەرمی لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیان لەوە ئاگادارکردەوە، کە تیمێک لە پێشمەرگەکانیان کە بۆ چالاکی ڕێکخستنی، و بۆ بەسەرکردنەوەی خاک و زێدی خۆیان، سەردانی ناوچەکانی ورمێی هەمێشە کوردستانیان کردبوو، کەوتوونەوە بۆسەی سوپاسی ئێرانی داگیرکەر و دەسبەسەر کراون.
لەو پێوەندیدا پارتی سەربەستیی کوردستان، هاودەردی و پشتیوانی خۆی ئاراستەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەردەبەڕێت، بۆ هەر ئەرک و هەنگاوێکی پێویست.
لە ئاست ئەو کارەساتەدا ئێمەش خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین، لەوەی کە بە ئەرکی دیپڵۆماسیەوە وڵات و ڕێکخراوانی جیهانی ئاگاداربکەینەوە. کە ڕۆڵەی هەرکام لە پارت و لایەنە کوردستانیەکان، کە خەبات لە پێناو سەروەری و ڕزگاریی نیشتیمان دەکەن، مافی خۆیانە سەردانی خەڵک و نیشتیمانی خۆیان بکەن. نابێت دەستبەسەرداگرتن و بەندی کردنی ڕۆلەکانی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە، لە سەر خاکمان ڕەوایەتی پێبدرێت. نابێت خاکی کوردستان لە تێکۆشەرانی کورد و کوردستان حەرام بکرێت، و داگیرکەران خۆیان بە خاوەنی بزانن.
جارێکی دیکە بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو هەواڵە ناخۆشە دەردەبڕین.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©