لە پێوەندی بەو هەواڵە خەماوییەدا: بە ناوی خۆم و گشت ئەندامان و هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی گشت
سەرەخۆشینامەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بۆ کۆچی دوایی کاک عەلی قازی موحەممەد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ ی کوردی، بەرامبەر بە ١٠ / ٧ / ٢٠ ٢٢ی زاینی. بەداخەوە کاک عەلی قازی تاقە کوڕەکەی یەکەم سەرۆککۆماری سەربەخۆی کوردستان پێشەوا قازی موحەممەد، لە تەمەنی٨٩ ساڵی لە شاری (بۆن) ـی وڵاتی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
لە پێوەندی بەو هەواڵە خەماوییەدا: بە ناوی خۆم و گشت ئەندامان و هەڤاڵانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی گشت ئەندامانی بنەماڵەی قازی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکەم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرەین شادی بکات.
عارف باوەجانی /
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ ی کوردی بەرامبەر بە ١٠ / ٧ / ٢٠ ٢٢ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©