Åžandeke PSKê ji bo pîrozkirina kongreya wê ya pêncemîn serdana HDPê kir. زار وفد من حزب PSK. الی حزب
بە مەبەستی پیڕۆزبایی لە کۆنگرەی پێنجەمیان، شاندی پ س ک سەردانی( HDP ) کرد.
Åžandeke PSKê ji bo pîrozkirina kongreya wê ya pêncemîn serdana HDPê kir.
زار وفد من حزب سربستی کوردستان PSK. الی حزب الشعوب الديمقراطي ( HDP ) لتهنئته على مؤتمرهم الخامس.
A delegation from the PSK visited PSK the Peoples' Democratic Party (HDP) to congratulate them on their Fifth Congress.
ڕێکەوتی ٦ / ٧ / ٢٠ ٢٢ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، بە مەبەستی پیڕۆزبایی لە پێوەندی بە گرێدانی کۆنگرەی پێنجەمیانەوە، سەردانی پارتی دیمۆکراتی گەلان ( HDP )یان لە شاری هەولێر کرد.
لە لایەن بەڕێزان ناهیدە ئێرمش و هەڤاڵ حیکمەت و ئەبدولموحەممەد، نوێنەرانی هەدەپە لە باشووری کوردستان، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا بەڕێز باوەجانی: پێرۆزبایی ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانی، ئاراستەی شاندی خانەخۆی کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمیانەوە.
نوێنەرانی هەدەپە وێرای بە خێرهاتنی سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری، کورتەیەکیان لە سەر شێوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێنجەم ئاراستەی شاندی پ س ک کرد، و هەروەها ئاماژەیان بە باروودخۆی هەنووکەیی باکووری کوردستان کرد.
لە سەر پرسیار و پێشنیاری نوێنەرانی هەدەپە. بەڕێز باوەجانی ئاماژەیەکی کورتی بۆ دۆخی نا لەباری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، لە ناوەڕۆکی قسەکانیشیدا تێشکی خستە سەر ئەگەرەکانی ڕووخانی ئەو ڕێژیمەوە، زەرورەتی خۆ ئامادەکردنی پارت و لایەنە سیاسیەکان، بۆ کاتی گەڕانەوە و دئیدارەکردنی وڵات.
لەو دیدارە یەککاتژمێرییەدا، وێرای ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان، پێداگری لە سەر پێوەندیی دوولایەنە کرایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان .
٦ / ٧ / ٢٠ ٢٢
پارتی سهربهستیی کوردستان ©