سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی پارتیمان، بە مەبەستی گەیاندنی پیڕۆزبایی یادی ٢٩ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعی
سەردانی سەرۆکی پ س ک بۆ لای سکرتێر و مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان .
ڕێکەوتی ٦ / ٧ / ٢٠ ٢٢ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی پارتیمان، بە مەبەستی گەیاندنی پیڕۆزبایی بە بۆنەی یادی ٢٩ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستانەوە، سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی ناوبراویان لە شاری هەولێری پایتەختی باشووری کوردستان کرد.
لە لایەن بەرێز دوکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری گشتی و هەڤاڵانی حیزبەکەیانەوە بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆک و شاندی پارتی سەربەستیی کرا.
لەو دیدارەدا: بەڕێز باوەجانی پیڕۆزبایی سەکردایەتی و ئەندامانی ( پ س ک) گەیاندە سکرتێری گشتی و هەڤاڵانی حیزبی شیوعی کوردستان. سەرۆکی پارتی سەربەستی لە پەڕاوێزی بابەتی پیڕۆزباییەکە، ئاماژەی بە مێژووی دۆستایەتی و دەسکراوەیی و پشتگیری حیزبی شیوعی کوردستان، بەرامبەر بە پارتەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان کرد.
هەروەها دوو لایەنە ئاماژەیان بە دۆستایەتی نێوان هەردوو لایەنکرد و پێداگری لە سەر بە هێزبوونی ئەو پێوەندییە کردەوە.
بەڕێز دوکتۆر کاوە سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان وێرای بە خێرهاتنی سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری. وێرای پێزانینیان بۆ گەیاندنی پیڕؤزباییەکە، بەڕێزیان ئاماژەی بەخاڵە گرنگەکانی یەکڕیزی ماڵی کورد و کوردستانی کردەوە سەرەڕای بوونی بیرو ئایدیای جیاوازیشەوە.
لە کۆی کاتژمێرێک دیدار، کۆمەڵێک خاڵی گرنگی پێوەندیدار بە دۆخی کوردستان بە گشتی دوولایەنە شرۆڤەی لە سەرکرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٦ / ٧ / ٢٠ ٢٢ ٢ / هەولێر.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©