لە ڕێکەوتی ١٥ / ٦ / ٢٠ ٢٢ بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەری بەڕێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی مەسیحی
کۆبوونەوەی سەرۆکی پ س ک لەگەڵ ئەندام پەرلەمانی نەرویجی
لە ڕێکەوتی ١٥ / ٦ / ٢٠ ٢٢ بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەری بەڕێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی مەسیحی نەرویجی، و یانگرێگەرسەن ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی پ س ک ، بۆکاروباری نێودەوڵەتی، سەردانی فەرمی پەرلەمانی نەرویجیان کرد، و لە لایەن بەڕێز هیمانشۆ گوولاتی ئەندامی پەرلەمان: بە فەرمی پێشوازیکران. لەو دیدارەدا لە لایەن سەرۆکی پ س ک باسێکی گشتی لە سەر هەلومەرجی هەنووکەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتی ئێران لە ئاست ناوخۆ و نێونەتەوەییدا ئاراستەی ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتەکرا. پاشان بە پرسیاروپێشنیار و شرۆڤەی سێ لایەنە، کۆبوونەوەکە زیاتر گرنگی پەیداکرد. لە ئاکامدا چەند پڕۆژە پێشنیارێک لە سەر دۆخی کوردستان و کاری هاوبەش بە وردی شرۆڤەی لە سەرکرا. عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان پێشنیاری گونجاندنی دۆزی رەوای گەلی کورد و کوردستان لە نێۆ پرۆگرامی خوێندا وەک کێشەیەکی گرنگی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگوویجێنن. هەر یەک لە هینانشۆ وەک ئەندام پەرلەمان و ئێریک سەلە وەک سەرۆکی پارتی مەسیحی نەرویجی، پێشنیارەکەیان زۆر لا پەسەند بوو.
لە کۆی یەک کاتژمێر دیداردا ، کۆبوونەوە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات، و لە لایەن لایەنی خانەخوێ سەرۆکی پ س ک و شاندی یاوەری بە گەرمی بەڕێکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. 15.06.2022
پارتی سهربهستیی کوردستان ©