شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

حەوتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سەربەسیتی کوردستان بەڕێوە چوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
حەوتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سەربەسیتی کوردستان بەڕێوە چوو.

عقد مؤتمر السابع للحزب سربستي کوردستان. هفتمین کنفرانس حزب سربستی کوردستان Heftemîn Konferansa Partiya Serbestî ya Kurdistanê The Seventh Conference

 

 

، حەوتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سەربەسیتی کوردستان بەڕێوە چوو، بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
 

کرتەی ئێرا بکە بۆ دیتنی دەقی ڕاپۆرتەکە بە شێوەیPDF

 

دەقی بەیاننامەکە بە شێوەی پ د ف  ئەوەی خوارەوەیە

 



 

عقد مؤتمر السابع للحزب سربستي کوردستان. هفتمین کنفرانس حزب سربستی کوردستان برگزار شد
. Heftemîn Konferansa Partiya Serbestî ya Kurdistanê hat lidarxistin. The Seventh Conference of the Party Serbesti Kurdistan PSK. was held.Conferance of the Party Serbesti Kurdistan PSK. was held.

خەڵکی تێکۆشەرو وڵاتداگیرکراوی کوردستان، بە گشتی و خۆرهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەتی! هاوبیرانی نەتەوەیی و ڕێبوارانی ڕێبازی سەربەخۆیی و ڕزگاری یەکجاریی کوردستان.

 ئەندامانی پارتی سەربەسحەوتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سەربەسیتی کوردستان بەڕێوە چوو.تیی کوردستان.

بەخۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەینەوە، حەوتەمین کۆنفرانسی پارتی سەربەسیتی کوردستان، کە هاوکات بوو لە گەڵ دەسپێکی١٦ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەمان، بە ڕاسپاردن و پەسەندکردنی چەند بڕیارێکی گرنگ، و ڕێکخستنەوەی سەرکردایەتی و دابەشکردنی کارەکانی سەرکردایەتی و کۆمیتەو ڕێکخستنەکان،  وەک پرینسیپی هەمیشەیی پارتەکەمان و بە مەبەستی نۆێکاری و خۆئامادەکردن و خۆ ڕێکخستنەوەمان، لە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەممەی٢٧٢١ کوردی بەرامبەر بە ٢٠ /٢/٢٠ ٢٢ی زاینی. کۆتایی بە کاری ڕاوێژی چەند ڕۆژ پێشتری، لەگەڵ ڕێکخستنەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات هێنا. کە بە بەشداری دەیان کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی و جێگران و ڕاوێژکاران، و  بەرپرسانی کۆمیتەکان و ڕێکخستنەکان، بەڕێوە چوو.  

کارەکانی کۆنفرانس. لە ڕێگەی کردنەوەی چەند ژوورێکی ئۆنلاینی تایبەت بە ئەندامانی دەرەوەو ناوخۆی وڵات، کە دیاریکرابوون بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانس، لە ماوەی چەند ڕۆژی پێش کۆنفرانسدا، بیروڕاو پێشنیارەکان و باسەکان شرۆڤەیان لە سەر کرابوو.  
بەم خاڵانەی خوارەوە دابەشکرابوون.
١ /   کردنەوەی کۆنفرانس بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب  و١ خولەک بێدەنگی .  
٢ /  وتاری سەرۆکی گشتی پ س ک لە نێوان کۆنفرانسی٦ بۆ کۆنفرانسی حەوت
٣ /  پەسەندکردنی چەند بڕیارێک، کە چەند ڕۆژ پێش لە دەستپێکی کۆنفرانس شرۆڤەی لە سەر کرابوو. 
٤ /  بەخێرهاتنی دەیان ئەندامی نۆێ، بۆ ڕیزەکانی پارتەکەمان.
٥ /  چالاککردنەوە و زیادکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جێگران و ڕاوێژکاران. 
٦ /  بابەتی ئازاد و شادی و پیرۆزکردنی١٦ساڵەی پ س ک، کۆتایی کۆنفرانس .


بەشی یەکەم : و تاری سەرۆکی گشتی.
 لە پاش کردنەوەی کۆنفرانس: ڕاپۆرتێکی کورت و پووختە،لە لایەن عارف باوەجانی، سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان پێشکەشکرا.
وێرای باسێکی گشتی لە سەر دۆزی بەشەکانی دیکەی کوردستان بە گشتی، بەشی زۆری وتارەکەی ئاماژە بوو بە هەلومەرجی ئەمڕۆیی ژیان و گوزەرانی نا لە
باری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەلومەرجی سیاسی و پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکانی کوردستان، هەروەها دۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاست جیهاندا.
لە بەشی ڕاپۆرتی چالاکیەکاندا!
 خوێندنەوە و لێکدانەوەیەک لە سەر پێوەندی پارتی سەربەستی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان، و گەشەسەندنی ئەم پارتە لە ئاست ناوخۆ و دەرەوەدا، ئاماژەی پێکرا. لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەیان بە هەوڵ و هەنگاوە بەردەوامەکانی پارتیمان لە پێناو یەکخستن و یەکدەنگکردنی پارتە نەتەوەییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.


mso-bidi-language:#0492">لە بەشی کۆتایی وتارەکەیدا: بەڕێز باوەجانی پێداگری لە سەر ئەوە کرد، کە خەبات لە پێناو ڕزگاریی خاک و نیشتیمانی داگیرکراو،  واتای ئەرک و پەروەردەیەکی نەتەوەییە، و پێویستە بە شێوەیەکی ئارام و زانستیانە، ئەم ئەرەکە کە خەباتی سەربەخۆییخوازییە ببرێتە نێو خەڵکەوە. پێویستە گفتوگۆ و ئاخاوتنمان لەو چەمکەدا لە چوارچێوەی ئەدەبدا بێت. ڕێز لە هەموو جۆرێک لە هەوڵ و تێکۆشانەکانی پێشووتر و ئێستاش لە پێناو ڕزگاریی کوردستان، لە هەر بەرگ و درووشمێکدابووەو هەیە بگیرێت. نابێت کەسانی سەربەخۆییخواز، چی وەک تاک و چی وەک ڕێکخراو لە ئاخاوتنەکانیاندا زمانێکی زبری دوور لە پرینسیپی نەتەوەیی بە کار بهێنن. ئەگەر بەو زمانە لەگەڵ کۆمەڵگا بدوێین، ئەوا سەربەخۆییخوازی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و لەکەدار دەکرێت. لە ڕاستیدا ئەگەر سەمەری داری خەبات و تێکۆشانی ئەو سەرکردە و شۆڕشە دێرینانە نەبووایە، لەم سەردەمەشدا بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی درێژەی پێنەدەدرا.

بەشی دووەم : خاڵە پەسەندکراوەکانی کۆنفرانسی حەوتەمی پ س ک.
لە درێژەی کارەکانی کۆنفرانسدا، دوای شرۆڤە وهەڵسەنگاندنی ئەندامان، ئەم ٥ خاڵە وەک ڕاسپاردە و بڕیاری کۆنفرانس پەسەندکران..



mso-bidi-language:#0492">١ /  کۆنفرانس:


#0492"> ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و سەرۆکی گشتی ڕادەسپێرێت، کە هه‌‌‌وڵەکانیان زیاتر چڕکەنەوە بۆ کۆکردنەوەی پارت و لایەن و کەسایەتییە سەربەخۆییخوازەکانی خۆرهه‌‌‌ڵاتی نیشتیمان، لە نێو یەک ڕێکخراودا، کە هاوسەنگی و دادپەروەری تێدا بەدی بکرێت. بە مەبەستی بە هێزکردنی جووڵانەوەی سەربەخۆییخوازی لە ئاست کوردستان، و لە ئاست دیپلوماسیەتی نێودەوڵەتی.

٢

#0492">/  کۆنفرانس :


#0492">بە مەبەستی گرنگی زیاتردان بە یەکڕیزی ماڵی کورد،  بە تێکڕای دەنگ : هاوڕابوون لە سەر پتەوکردنەوە و نوێکردنەوەی پێوەندی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ پارتە شۆرشگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هەر جۆرە بیرکردنەوەیەکی جیاوازەوە. هەر لە پێوەندییەشدا، کۆنفرانس! سەرۆکی گشتی ڕاسپێردراوە بە یاوەری شاندێکی پارتیمان لە پاش کۆنفرانس دیدارو دیالۆگ، لەگەڵ  گشت لایەنە نەتەوەییە کوردستانیانیەکان دەسپێبکەنەوە.



mso-bidi-language:#0492">٣ /  کۆنفرانس:
بە دەنگی هەر هەمووی بەشداران، پێداگری لە سیاسەتی سەربەخۆییخوازی پارتی سەربەستیی کوردستان کرایەوە: بێجگە لە خەبات و درووشمی لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان، هاوکات بە گرنگەوە پێداگر دەبێت لەوەی کە ! لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی چاوەڕوانکراو  لە ناوچەکەدا، کار لە سەر ئەوە دەکەین کە نابێت کێشەی کورد وەک کەمینەیەکی ئێرانی لە ئاست دەسەڵاتی نوێی ئێران و هاوپەیمانانی لە کاتی ئاڵووگۆڕەکاندا ئەژمار بکرێت. دەبێت کێشەی کورد وەک کێشەی نەتەوەییەکی نیشتیمانداگیرکراوی بندەست لە ئێران ئەژمار بکرێت. لە هەر پێشنیارێکی چارەسەر وەک هەنگاوی یەکەم، دەبێت بە گەرەنتی نێودەوڵەتی، و بە ڕەزامەندی شەقام و گەل بڕیاری لە سەر بدرێت و پەسەند بکرێت. نەک چەند لایەنێکی لە ژێر ناوی دەسکەوتی سەرەتایی بە مافێکی زۆرکەم و بێ گەڕانەوە بۆ ڕای خەلک، و ڕەزامەندی واژۆبکەن، لە سەر ئەوەی کە لە ژێردەسەڵاتی ئێرانی نوێدا بمێینەوەو لە تارانەوە بڕیار بە سەر گەلی کوردا بدریت. کۆنفرانس خوێندنەوەی تەواوی بۆ مەترسییەکانی قبووڵکردن و مانەوە لە چوارچێوەی ئێراندا کرد. واتە ئەو جۆرە واژۆکردنانە بۆ دواڕۆژی نەتەوەکەمان دەبنە بەلگەیەکی  مێژووی کە بە ویستی خۆمان، ئێرانی بوونمان واژۆ کردووە، ئەو بەڵگەیە لە ئاست کۆڕو کۆبوونەوە نێودەوڵەتیەکان ڕووبەڕوومان دەکرێنەوە.



mso-bidi-language:#0492">٤ / پەیامی کۆنفرانس:  ڕوو بە پارتەکانی کوردستان، لە ئاست پێگەی بە
هێزی نێودەوڵەتی  پ س ک .

mso-bidi-language:#0492">


mso-bidi-language:#0492"> وەک بۆهەموو لایەک ئاشکراو بەرچاوە، کە لە ماوەی ئەم ١٦ساڵە، سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بناغەی پێوەندییەکی بەهێزی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە دوارۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووستکردووە. هەر لەو ڕێچکەدا پێوەندییەکانی لە جاران بە هێزتر دەکات. بۆ هەر ڕووداوێک لە ناوچەکە ڕوویدابێت، بەردەوام لایەنە پێوەندیدارەکان لەگەڵ ( پ س ک) ڕاوێژیان کردووە و دەیکەن. ئەوە بەو واتایە کە پارتەکەمان توانیوێتی قوناغێ تاقیکاری بە سەرکەوتووی ببڕێت، و ببێتە پارتێکی ماندوو نەناس و خەمخۆری کوردستانی.  بۆیە داواکارین کە حیزبەکانی کوردستان بە گشتی، وپارتەکانی خۆرهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەتی، ئەو پێگە ڕاستییەی پارتەکەمان لە بەرچاو بگرن. چاوەڕان دەکەین لە پاش ئەو هەموو بایکووت کردنەتان، بۆ داهاتوو لە هەر جۆرە کۆبوونەوە و بڕیاردانێک، کە پێوەندی بە چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ببێت، پارتەکەمان لەو بوارەدا بانگهێشت بکرێت . چیدیکە درێژە نەدرێت بە سیاسەتی پشتگوێ خستن. بەشداریمان لە ئاست چارەنووسی دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مافێکی سیاسی و یاسایی و خۆمانی دەزانین، چوون ئێمەش وەک ئەوان خۆمان بە دڵسۆز و خەمخۆری ئەم نیشتیمانە داگیرکراوەمان دەزانین، و ڕۆڵەی ئەو خاکەین و مافی هەموو جۆرە بەشدارییەکمان هەیە.



mso-bidi-language:#0492">٥ /  کۆنفرانس : 
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ڕاسپارت، کە هەوڵەکانیان چڕکەنەوە، بۆ ئەوەی

#0492">لە نێوان هاوینی و پایزی ئەمساڵی ٢٠ ٢٢دا. کۆنگرەی٣ ی پارتی سەربەستیی کوردستان گرێ بدرێت.


ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی و جێگران و ڕاوێژکاران.

بەشیکی دیکەی گرنگی کاری کۆنفرانس: نوێکردنەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی. جێگر وڕاوێژکاران. وەک نوێکارییەک لە قەوارەی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بوو، کە ٢٣ کەس وەک : ئەندامی ئەسڵی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی، بە شێوەی خوارەوە هەڵبژێردران.  ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی



AR-IQ">١  عارف باوەجانی                 کرماشان /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢  ئا‌هورا هەورامی                   هەورامان  سنە /  جێگری سەرۆکی پ س ک      

٣  وریا ساڵحزادە                      موکریان /  جێگری سەرۆکی گشتی پ س ک      

٤

"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:AR-IQ">سەیاد ڕۆستەمی                    کرماشان/  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

٥  سابیر خالیدی                      کرماشان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

٦  دڵشاد پەروانە                      موکریان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

٧  حەمزە مەحموودی                  کرماشان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

٨  دڵسۆز ئەمیری                    کرماشان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

٩    هاودەم  جەمشێری                کرماشان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

١٠    ئیبراهیم پاڵانی                  کرماشان/   ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

١١  شیرین جاف       

mso-bidi-language:AR-IQ">              کرماشان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  

١٢  شەماڵ هەورامی    

mso-bidi-language:AR-IQ">         هەورامان  سنە /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی     

١٣  کاردۆ جوانڕۆیی    

mso-bidi-language:AR-IQ">     

"Unikurd Web",sans-serif;mso-bidi-language:AR-IQ"> 

mso-bidi-language:AR-IQ">   کرماشان /  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  

                                    

mso-bidi-language:AR-IQ">    جێگرەکان:
١


mso-bidi-language:AR-IQ">   هەنگاو ئیلامی                       ئیلام   /      جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی        
٢  هۆشیار ڕوانسەر                     کرماشان  /    جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی       
٣   دوکتۆرە موژدە                     موکریان  /    جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
٤   گەو

"Unikurd Web",sans-serif">هەر موحەممەدی              کرماشان  /    جێگری ئەنجومەنی سەرکردایەتی
٥    شۆخان  وەتەندۆست        


mso-bidi-language:AR-IQ">       

mso-bidi-language:AR-IQ"> سنە  /     جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

                  ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی.
لە کۆی١٣ ئەندامی ئەنجوومەنی  ئەسڵی سەرکردایەتی، ئەم٥ کەسە وەک ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی و جێبەجێکاری بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دیاریکران. عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، ئاهورا هەورامی و وریا ساڵحزادە جێگرانی سەرۆکی گشتی،


mso-bidi-language:AR-IQ">هاودەم  جەمشێری، حەمزە مەحموودی.
                        ڕاوێژکارانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
سفین کەریمی،  هەوراز  سۆهرابی، مریەم وەیسی، بیلال ڕۆستەمی ( سالار) ، جەبار رۆستەمی.
بێجگە لە چەندین ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە خەڵکی وڵاتانی بێیانی وەک ئوروپی وئەمریکی وعەرەبی وخۆرهەڵاتی ناڤینن، لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیار و چالاکی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات.

هەرشەکاوەبێت خەباتی نەتەوەیی و یەکڕیزی گەلەکەمان، لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٠ ی فەبرواری٢٠ ٢٢ی زاینی، بەرامبەر بە١
ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ی کوردی

 

سەرچاوە لە پەیجی فەرمی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=261682276145895&set=a.231372739176849&type=3&notif_id=1645429071558878&notif_t=feedback_reaction_generic&ref=notif

............................................................................................................................................

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

www.psk2006.org     [email protected]     WhatsApp u Telegram 004796693313 

2022-02-21 08:33:16

2 ساڵ و 9 مانگ و 14 کاتژمێر و 46 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : عقد,مؤتمر,السابع,للحزب,سربستي,کوردستان.,هفتمین,کنفرانس,حزب,سربستی,کوردستان,Heftemîn,Konferansa,Partiya,Serbestî,ya,Kurdistanê,The,Seventh,Conference
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©