جێگای باسە کە نێوبراو باسی لەوەکرد کە لە لایەن دۆست و هاورێ وناسیاوەکانی لە پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا و هیندێک ڕێکخراوی دیکەوە زانیاری زۆری لە سەر پارتی سەربەستیی کوردستان وەرگرتووەØ› هەر بۆیەش بە پێویستی زانیوە کە دۆستایەتی لە نێوان خۆیان و سەرکردایەتی پ س ک دروستبکات و پێشنیاری ئەو پێوەندیە دۆستانەیە بکات
کۆبوونەوەی نێوان چاودێری سیاسەتی نێونەتەوەیی بریتانیا و سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
لە دیدارێکی دۆستانەی نێوان چاودێری سیاسەتی نێونەتەوەیی بریتانی و شارەزای بواری کاروباری کورد و ئەندامی چالاکی پارتی لیبرالدێمۆکراتی بریتانیا و سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستاندا چەندین خاڵی گرنگ خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
ڕۆژی ٣ی گڵارێزانی ٢٧١٣ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٥ / ١٠ / ٢٠ ١٣ لە سەر پێشنیاری بەریز سایمون وادیگتۆن چاودێری سیاسەتی نێونەتەوەیی بریتانیا و شارەزا لە سەر کاروباری کورد و رۆژهەڵاتی ناڤین و هەر لەو کاتەشدا ئەندامی چالاکی کاروباری نێونەتەوەیی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بریتانیا، کۆبوونەوەیەکی یەک کاتژمێری لە رێگەی سکاپیەوە لە لایەن ناوبراو لەگەڵ بەریز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەڕیز قادری خەندەرەش ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتیمان بەڕێوە چوو، کە لەو کۆبوونەوەدا زۆر خاڵی گرنگ خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە، کە گرنگترینیان پێوەندی نیوان پارتی سەربەستی کوردستان و ڕێکخراوەکانی ئەو وڵاتە بوو.
جێگای باسە کە نێوبراو باسی لەوەکرد کە لە لایەن دۆست و هاورێ وناسیاوەکانی لە پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا و هیندێک ڕێکخراوی دیکەوە زانیاری زۆری لە سەر پارتی سەربەستیی کوردستان وەرگرتووەØ› هەر بۆیەش بە پێویستی زانیوە کە دۆستایەتی لە نێوان خۆیان و سەرکردایەتی پ س ک دروستبکات و پێشنیاری ئەو پێوەندیە دۆستانەیە بکات.
جێگای باسە کە لەو کۆبوونەوەدا وێرای باس لەسەر زۆر خاڵی داخراو، هاوکات باسێکی گشتیش لە سەر گرنگی کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی کوردستان کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٦ و٧ی دێسامبری ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵۆ بگیرێت، بەڕیزیان ئەو کۆنگرەی بەرز نرخاند و بەگرنگەوە باسی لێوەکرد، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان ئامادەن لەئاستێکی بەرز لەو کۆنگرەدا بەشداری بکەن، ناوبراو ڕایگەیاند کە هەوڵدەدەن ڕاگەیاندنەکانی بریتانیاش لەو کۆنگرە ئاگادارکەنەوە و بەشداریان پێبکەن.
بەڕێز سایمون لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە چەندین سەفەری خۆی بۆ باشوری کوردستان کرد و ئیشارەی بە پێشکەوتنە سیاسی و ئابوریەکانی هەرێمی کوردستان کرد. جێگای باسە کە بەڕیز باوەجانی بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستان و نەتەوەی خەڵکی کوردستانیشنەوە سوپاسی بەریز سایمۆنی کرد بەرانبەر بە کاری دڵسۆزانە و چاودێری بەردەوامی بەڕێزیان بۆ دۆزی رەوای کورد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣ی گڵارێزانی ٢٧١٣ی کوردی، ٢٥ / ١٠ / ٢٠ ١٣