|
پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان: بژی شۆڕش بۆ سه‌ربه‌ستیی، سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاری گه‌لی كوردستان. | |||||
| | |||||
|
|
2009-12-31 20:02:44 هیوادارین که ساڵی ٢٠١٠ ببێته ساڵێکی مزگێنی هێنه‌ر بۆ ڕزگاری یه‌کجاری گه‌لی کورد له ژێر سته‌می داگیرکه‌رانی کوردستان. 2008-04-28 20:59:04 ![]() کرێکارانی کوردستان، له‌و ده‌سته کرێکارانه‌ن که نه ته‌نیا له هه‌مو بواره‌کاندا زوڵم و سته‌میان لێ ده‌کرێت و ده‌چه‌وسێنه‌وه و له هه‌مو بیمه‌ێکیش بێ به‌شن، به‌ڵکو جێژنی یه‌کی ئه‌یاریشیان لێ قه‌ده‌غه و مه‌نع کراوه و بۆیان نیه که له‌م ڕۆژه‌دا هاوکات له گه‌ڵ هاوپشته‌کانیان له جیهان ڕێز له‌م ڕۆژه بگرن! راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کۆزۆڤۆ رووداوێکی سه‌رپێیی و هه‌واڵیکی ئاسایی مێدیاکان نیه، بۆ گه‌لی کۆزۆڤۆ پیاده‌کردنی مافی چاره‌نووسی خۆیان و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌یانه، 2007-03-25 08:56:39
کوردستانیانی خۆشه‌ویست، بێجگه له باشوری ڕزگارکراودا که به هه‌وای ئاشتی وئازادی یادی نه‌رۆز ده‌که‌نه‌و، هه‌موو ساڵێک له به‌شه‌داگیرکراوه‌کانی دیکه‌دا له باوکورو ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوای کوردستانه‌وه، به مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌و به به‌رگی ڕازاوه‌ی کورده‌وارییه‌وه ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قا مه‌کان و ڕوبه‌ڕوی کوشت وکوشتار وگیران و به‌ندی ده‌بنه‌وه،به‌ڵام خۆڕاگر وکۆڵنه‌ده‌رانه به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ر ده‌بنه‌وه‌و، ئاگری نه‌ورۆز ده‌که‌نه چه‌کی خۆڕاگری بۆ پیرۆز کردنی ئه‌و ساڵه نۆییه. 2007-03-18 08:56:39
ئه‌و تراژیدیا ترسناک وکه‌م وێنه‌یه‌که له پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا به یه‌که‌مین کاره‌ساتی جیهانید ناسراوبوو،به داخه‌وه له‌و کاته‌دا وڵاتانی به ناو ئیسلام و مرۆڤ دۆستی جیهانی چاویان له ئاست ئه‌و تاوانه گه‌وره‌دا نووقاند،به‌رژه‌وه‌ندی ئابورییان خستبووه سه‌ره‌وه‌ی خۆێنی 5000 په‌پوله‌ی بێتاوانی کوردستانی.
2007-01-25 22:46:26 له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی شه‌ست و یه‌که‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان, ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی یادگاری کۆماری کوردستان واته حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌کات. هه‌ر له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و لاوانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌کات. 2007-01-01 12:55:54 2006-12-17 14:41:27
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقیی خۆی ده‌زانێت که شانبه‌شانی خوشکان و برایانی باشووری وڵاته‌که‌مان، زۆر به تووندی دژی ڕاپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر- هامڵتۆن هه‌ڵویست وه‌ربگرێ؛ و ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی سه‌رۆکی کوردستان و گه‌له وریا و چاوکراوه‌که‌ی. هه‌ر لێره‌وه، داوا له خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین، که له که‌مپینه‌کانی ناڕه‌زایی به دژی ئه‌و ڕاپۆرته له ده‌ره‌وه و ناوخۆی کوردستان به‌شداری بکه‌ن؛ 1 2 |
|
| ||
|
مافی له‌به‌رگرتنه‌وه (کۆپیکردن) هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه به ماڵپه‌ڕه‌که خۆی. چوارشه‌مه ٢٩ گوڵانی ٢٧١٠ - چوارشه‌مه ٢٩ گوڵانی ٢٧١٥ |
|||||