پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان: بژی شۆڕش بۆ سه‌ربه‌ستیی، سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاری گه‌لی كوردستان.
Kurdish
Farsi
English
ســــه‌ره‌تا
ده‌نگوباس
به‌یاننامه‌کان
ده‌رباره‌ی ئێمه
په‌نابه‌ران
ژنان
ئه‌ندامه‌تی
گۆڤاری بەرەو سەربەخۆیی ژمارە سفر، لە هەرێمی کوردستان چاپکراو کەوتە بەر دەستیی خۆێنەران.
٢٨ ی گەلاوێژ، مێژوویەکی پر لە تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران. پارتی سەربەستیی کوردستان.
له ساڵیادی ٦٤ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌رۆكایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی كوردستان ده‌كات.
بروسكه‌ی پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان له ٦٥ مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
عارف باوەجانی بە مەبەستی ئیدانە کردنی ئەو بە ناو ڕۆژنامە نووسانەی کە بێڕێزی بە پێشەواو بارزانی دەکەن بۆ ڕۆژنامەی ڕووبەر دەدوێ.
چاوپێکه‌وتنی ماڵپه‌ڕی به‌یانی نێت. له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان عارف باوه‌جانی. سازدانی: سیامه‌ک حه‌یده‌ری
ناوه‌ندی سه‌ربه‌ستیی بۆ په‌ره‌پیدانی که‌لتوری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان( ناسک )
کاک عارف باوه‌جانی وڵامی ڕێپۆرتاژێکی گۆڤاری ڕاڤه ده‌داته‌وه له سه‌ر فره‌حیزبی له کوردستان، که چه‌ندین لایه‌نی کوردستانی تێدا به‌شدارن
نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ به‌ڕێز بابا شێخ حوسه‌ینی سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شێخ جەلال حسینی باوکییه‌وه.
ئێران لەجیاتی تۆپ گاز دەڕژێنێتە ئاوەكانەوە. رووداونێت-
ڕەزا سەقایی ناسراو بە ڕەزا لوڕستانی هونەرمەندی ناوداری لوڕستان لە تەمەنی ٧١ ساڵە کۆچی دوایی کرد.
بێڕێزی كردن به ئایینی یارسانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین
سەربەخۆخوازەکان چۆن دەڕواننە بزوتنەوەی سەوز؟! دیمانەیەک لەگەڵ عارف باوەجانی
دیداری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و سکرتیری کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی پارتی لیبراڵ (ڤێنستره‌ی) دانمارکی.
زه‌وی له‌رزینێکی ئارام ناوچه‌ی شاره‌دێێ زڕنێی سه‌ر به ئه‌یوانی ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له‌رزاند.
ڕادوێی ئینته‌رنێتی پ.س.ك
Radio
ئێران لەجیاتی تۆپ گاز دەڕژێنێتە ئاوەكانەوە. رووداونێت-
ئێران لەجیاتی تۆپ گاز دەڕژێنێتە ئاوەكانەوە
كاوە شێخ عەبدوڵڵا
رووداونێت-پێنجوێن
ب
ەهۆی گاز رشتنی پاسدارانی ئێران، پێدەچێ ئەمساڵ حاجی قادر 72 ساڵ، رەنج بەخەساربێ، چونكە پێنج سەت مەتر دوور لە رەزو باخەكەی، نزیكەی پەنجا بەرمیل گاز دەڕژێتە سەرچاوەی ئاوەكەیانەوە كە جگە لە رەزو باخ، هەنگەوانی‌و ئاژەڵدارەكانیشی تووشی ماڵوێرانی كردووە.
ئێستا دوای تۆپبارانێكی نزیكەی یەك مانگی، خەریكە پاسدارە ئێرانییەكان دەست لە هیچ خراپەیەك نەپارێزن كە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بەدانیشتووانی ناوچە سنوورییەكان، هەڵڕشتنی ئەو رێژە زۆرەی گاز بەئاوی سیاگوێزدا یەكێكە لەوانە.
هەفتەی رابردوو، دانیشتوانی گوندی سیاگوێز كە زیاتر لەسی كیلۆمەتر لەسەرووی خۆرهەڵاتی پێنجوێن لەنێو دۆڵ و چیا پڕ لە دار بەڕووەكاندا ونبووە، بەوەدا بۆیان دەركەوت كە ئەو چەمەی لە گوندی چەمپاراوی دیوی ئێرانەوە بەگوندەكەی ئەواندا رەتدەبێ، گازاوی كراوە، كە مەڕ و ماڵاتەكانیان دەمیان بۆ ئاوەكە نەبردووە، دواتر دڵنیادەبن كە پاسدارە ئێرانییەكان زیاتر لە 400 دەبە گازیان رشتووەتە نێو چەمەكەوە، گازەكانیش هی ئەو كوردە ئێرانیانەن كە بەهێستر دەیانهێننە سەرسنوور بۆ ئاودیوكردن.
دانیشتوانی سیاگوێز دەڵێن "ئەوە یەكەمجار نییە هێزەكانی ئێران سەرچاوەی ئاوەكەمان گازاوی دەكەن".
ماوەیەكە پاسدارەكان، بەنزین و گازی ئەو كوردە قاچاخچیانەی ئەودیو دەگرن و بە چەقۆ هڵیاندەدڕن و دەیڕێژنە ناو ئەو ئاوەوە.
دانیشتووانی گوندەكە لە دوای ساڵی1991، دەستیانكردەوە بەبووژاندنەوەی رەز و باخەكانیان، ئەو چەند ساڵە بە ماندوو بوونی خۆیان ناوچەیەكیان وا لێكردووەتەوە لە بەهەشتێكی بچكۆلە دەچێ، بەڵام مەترسیان هەیە بەهۆی گاز رژاندنە نێو سەرچاوەی ئاوەكەیانەوە، لەنێو بچن و سەر لەبەری هەوڵی چەند ساڵەیان بەفیڕۆ بڕوات.
فەرەیدون مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمك كە ناحیەكەی كەوتووەتە خۆرهەڵاتی پێنجوێنەوە، بە(رووداو)ی راگەیاند "لەسەر داوای خەڵكی گوندەكە لیژنەی كشتوكاڵیمان ناردووەتە ئەو شوێنە، دەركەوتووە پیسكردنی ئاوەكە كاریگەری خێرای بۆ سەرهەنگەوانی هەبووەو ژمارەیەكی زۆر هەنگی لەنێوبردووە، بێگومان زیانی دیكەیشی هەبووە". بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمك، دەربارەی هەوڵەكانیان بۆ بەرگرتن بەدووبارە نەكردنەوەی ئەو كارە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوان تەنیا ئەوەندەیان لەدەستدێ پارێزگاری سلێمانی ئاگادار بكەنەوەو لەوێوە هەوڵەكان بەگەڕ بخرێن بۆ بەرگرتن لە پیسكردنی ئاو و ژینگەی ناوچە سنوورییەكان " ئێمە هەر دەتوانین پارێزگاری سلێمانی ئاگادار بكەینەوەو رادەی زیانەكانی پێ رابگەیێنین".
حاجی قادر عەبدوڵڵا،72ساڵ، لەنێو باخەكەی لە دامێنی گوندەكەیان كە پڕی داری گوێز و مێو و تەماتەو بامێ یە، قسەی بۆ(رووداو) دەكرد، ئەو گوتی " ئەمساڵ پێناچێ بەرهەمە كشتوكاڵییەكەم بەشی خواردنی خێزانەكەشمان بكات، چ جای بەشی فرۆشتن". حاجی قادر، زیاتر لە هەفتەیەكە بە ئاوێك رەز و باخەكەی ئاو دەدات كە گازی هەڵڕژاوی ئێرانی بەتەواوی رەنگی تێكداوەو چیتر بەفراو و ئاوە روونەكەی مانگی پێشوو نییە "ئەو ئاوە تەماتە و بامێكەی بەتەواوی لە گەشە خستووە".
یەكەمین زیان كە ئەو گاز هەڵڕشتنەی پاسدارانی ئێران بە خەڵكی گوندی سیاگوێزی گەیاند، مردنی ژمارەیەكی زۆری هەنگ بوو، بەجۆرێك لە دوو هەنگەڵانی قەرەباڵخی ماڵی جیهان عەبدوڵڵا، هەنگەڵان و نیوێك قڕبوون و ئەوانیتریش بەرەو فەوتان دەچن، بە بەردەكانی قەراخ چەمەكەوە، بەڕوونی كاریگەری گازە هەڵڕژاوەكە دیارە، بەردەكان چەور و رەنگیان مەیلەو نیلی هەڵگەڕاوە، هەفتەیەكیش دوای هەڵڕشتنەكە رەنگی ئاوی چەمەكە هێشتا هەر ڵێڵە.
جەزا عەبدوڵڵا، گەنجێكی تەمەن 32ساڵەو ئەنجوومەنی گوندەكەیە دەڵێ، ژمارەی ماڵەكانی سیاگوێز ئێستا 130 ماڵە، جگە لە باخداری و كشتوكاڵ و هەنگەوانی، هەندێ لە پیاوانی دانیشتووی ئاواییەكە كاری قاچاخچێتیش دەكەن، بەڵام باخداری كاری سەرەكی پارە پەیداكردنی خەڵكی سیاگوێزە، بەتایبەت لە گوێز ئەوجا ترشە سماق و ترێ و هەرمێ.
جەزا گوتی " هێشتا كاریگەریی زیانەكانی ئەو ئاوە بەتەواوی لەسەر دار گوێزە گەورەكان دەرنەكەوتووە، بەڵام تەماتەو هەرمێ و نەمامی دارگوێزی وشككردووە، جگە لە كوشتنی ژمارەیەكی زۆر هەنگ".
جەزا ئەوە باس دەكات گوندەكەیان لەگەڵ گوندی چەمپاراو، كە دەكەوێتە دیوی ئێران، واتە رۆژهەڵاتی كوردستان، بەنۆرە ئەو ئاوە دەگرن بۆ باخ و كشتوكاڵیان، ئینجا لەوێوە دەچێتە دەریاچەی دووكان. كەچی پاسدارەكان گوێ بە زیان گەیاندن بە جوتیارە كوردەكانی گوندی چەمپاراوی دیوی خۆشیان نادەن .
گوندی چەمپاراو، 200 مەتر لە گوندی ساگوێز دوورە، دوای رێككەوتنی جەزائیر ئێران رایگواستبوو، لە دوای 2006ەوە ئەوانیش گەڕاونەتەوە گوندەكەیان.
جیهان عەبدوڵڵا، ژنێكی كەركوكییە و تەمەنی لەسەرووی سی وپێنج ساڵەوەیە، ماوەی زیاتر لە10 ساڵە شووی بەپێاوێكی سیاگوێزی كردووەو ئێستا لەگەڵ مێردەكەی و منداڵەكانی، جگە لەباخداری، دوو هەنگەڵانی گەورەش بەخێو دەكەن.
جیهان لە تەلیسێكدا پاشماوەی ئەو هەنگانە نیشاندەدات، كە لە دوای گازاویبوونی ئاوی چەمەكەیانەوە قڕبوون.
جیهان دەڵێ، كاتێك هەنگەكان بۆ ئاو خواردنەوە دەچنە سەر چەمەكە ئیتر یان نایێنەوە یان كە هاتنەوە لێرە دەمرن، دانیش بەوە دادەنێ كە پێشتریش هەنگیان لێ دەمرد"بەڵام بەو رێژە زۆرە نا كە ئێستا هەیە". فەرەیدوون مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمك، قسەكانی جیهان پشتڕاستدەكاتەوەو دەڵێ " ئەو لیژنە كشتوكاڵییەی بۆ لێكۆڵینەوە چووبوونە سیاگوێز، بۆیان دەركەوتووە رێژەی لەنێوچوونی هەنگەكان زۆرەو نمونەیان لێ نێردراوە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ". ماڵی جیهان لەدوو هەنگەڵان، ئێستا كەمتر لەدانەیەكیان ماوە.
سیاگوێز، دوایین گوندی هەرێمی كوردستانەو نزیكە لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە ناحیەی گەرمكی قەزای پێنجوێنە. لەو گوندەوە بۆ گەیشتن بەدوایین میلی دیاریكردنی سنوور لەنێوان عێراق و ئێران دا، تەنیا 600 مەترێك دەبێ، گوندەكە لەنێوان دوو بینای پڕ چیمەنتۆی گەورەدایە، لای خوارووی پاسەوانانی سنووری عێراق و لای سەرووی پاسدارانی ئێرانن.
كاوە شێخ عەبدوڵڵا
2010-07-21 15:49:41
ده‌رباره‌ی ئێمه
لاوانی سه‌ربه‌ستی
ڕۆژنامه‌ی سه‌به‌ستی
ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ره‌ی دێمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز له له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه
پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆبووه‌وه.
له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ سیمینارێک بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ به‌ڕێز یوناس گاهر ستۆێڕه، له لایه‌ن شاخه‌ی نۆرویژی ڕێکخراوی جیهانی دژی چه‌کی مه‌ترسیدار به‌ڕێوه جوو، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش به بانگهێشتنی ڕه‌سمی له‌و سیمیناره‌دا به‌شداربوو.
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی پێشکه‌وتووخوازی نۆرویژی. FRP & PSK
له هه‌ر چالاکیه‌کدا یه‌کگرتووبین، ئاکامه‌که‌ی دیاره که سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، به‌یاننامه‌ی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌سه‌ر کۆتایی هینان به مانگرتنی به‌ندکراوانیی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
چاوپێکه‌وتنی نۆێنه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کورد ، سوریا له باشوری کوردستان.
به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له مه‌جلیسی سه‌ره‌خۆشی تێکۆشه‌ری دێرنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان قادرخان ی سوڵتانپه‌ناه،
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان بونده‌ڤیک سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی نۆ‌رویژ وسه‌رۆکی به‌شی نۆرویژی ناوه‌ندی ئاشتی و مافی مرۆڤی جیهانی، له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌ستی و ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی ، ژماره ٥ بڵاو کردایه‌وه
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانی له مانگرتنی به‌ندکراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
سه‌رۆکی پ.س.ک
کۆنگره‌ی یه‌که‌م
ئارم و سروود
پڕۆگرامی پ.س.ک
ڕاگه‌یاندن
کۆمیته‌کانی
پێوه‌ندی گرتن
هاوکاری
ئه‌رشیڤ
به‌سته‌ری هاوڕێیانمان
بریاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
دیمانه‌ی کاک عارف له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزۆێنی ئاسۆسات به ده‌نگ و ڕه‌نگ ببینن
پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆبووه‌وه.
پسک له سیمیناری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ به‌شداری کرد،
دیداری نێوان سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی و به‌ڕێز پارێزه‌ری ناوداری ئه‌مریکی جۆی ڕ ڕیده‌ر.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ و له دایک بوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیح ده‌کاتت.
په‌یامی پیرۆزبایی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی 1ی ئه‌یار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار
4 پارتی سه‌ربه‌خۆیی خوازی کوردستانی پیرۆزبایی له کۆسۆڤۆ ده‌که‌ن.
په‌یامی نهررۆزی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: بۆخه‌ڵکی کوردستان.
په‌یامی کۆمیسۆێنی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
په‌یامی پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ٢ ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان.
پیرۆزبایی کۆمیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نۆێی مه‌سیحی و جه‌ژنی قوربان.
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌سه‌ر ئاکامی ڕاپۆرته‌که‌ی
به‌بۆنه‌ی كۆچی شاعیر مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی.
پیرۆزبایی کومیسۆینی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ! به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان .
مافی له‌به‌رگرتنه‌وه (کۆپیکردن)
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه به ماڵپه‌ڕه‌که خۆی.
چوارشه‌مه ٢٩ گوڵانی ٢٧١٠ - چوارشه‌مه ٢٩ گوڵانی ٢٧١٥