|
پارتی سهربهستیی كوردستان: بژی شۆڕش بۆ سهربهستیی، سهربهخۆیی یهكجاری گهلی كوردستان. | |||||
| | |||||
|
|
ڕەزا سەقایی ناسراو بە ڕەزا لوڕستانی هونەرمەندی ناوداری لوڕستان لە تەمەنی ٧١ ساڵە کۆچی دوایی کرد. ![]() بە گۆێرەی هەواڵی چەندین سایتی لوری و ئێرانی، هونەرمەندی نەتەوەیی و نیشتیمان پەروەری لوڕستانی ڕەزا سەقایی ناسراو بە ڕەزا لوڕستانی لە پاش ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، بە هۆی نەخۆشی سەکتەی مێشک لە نەخۆشخانەی ساسان لە تاران لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ ی ڕەشەممەی ٢٧١٠ ی کوردی کۆچی دوایی کرد. هونەرمەندی ناودار بە گۆرانییەکانی «تفنگ»، «موتورچی» « قدم خیر» و “دايه دايه وقت جنگه”، توانی موسیقی ڕەسەنی لوڕستان بە نەتەوەکانی بندەستی ئێران و جیهان بناسێنێت. هونەرمەند ڕەزا لە ساڵی ١٣١٨ ی ئێرانی و ٢٦٣٩ کوردی لە خۆرمائاوای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. هەر لە تەمەنی مێرمنداڵیەوە تێکەڵی هونەری ڕەسەنی لوڕستانی دەبێت. کۆچی هونەرمەندی ناوبراو خەم و خفەتی خستە دڵ گشت کوردستانیان و ئەویندارانی موسیقی ڕەسەنی لوڕستانی. بە ناوی ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەرەخۆشی لە گشت خەڵکی لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبنەماڵەی بەڕێزی سەقایی دەکەین. ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، ٢٨ ی ڕەشەممەی ٢٧١٠ ی کوردی. ١٩/٧/٢٠١٠ ی زاینی. بۆ گۆێگرتن لە بە ناوبانگترین گۆرانی ناوبراو کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن. http://www.youtube.com/watch?v=8rgFrkm3C98&feature=related 2010-07-20 09:37:46 |
|
| ||
|
مافی لهبهرگرتنهوه (کۆپیکردن) ههموو مافهکان پارێزراوه به ماڵپهڕهکه خۆی. چوارشهمه ٢٩ گوڵانی ٢٧١٠ - چوارشهمه ٢٩ گوڵانی ٢٧١٥ |
|||||